له سیمپۆزیەمێكدا؛ زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی گه‌نجان له ره‌هه‌نده سلبییه‌كانی كۆچی نائاسایی ئاگادار ده‌كاته‌وه
2020-01-15 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/١/١٥ به ئاماده‌بوونی به‌رێزان پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەئوف کەریم مەحمود راگری کۆلێجی زمان و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئاسۆ محمد دەروێش، ڕاگری کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا سیمپۆزیەمێك به ناونیشانی کۆچکردنی نائاسایی لە نێوان مەترسییەکان و بوونی جێگرەوە یاساییەکان له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سازكرا به ئامانجی هۆشیار كردنه‌وه‌ی گه‌نجان و نیشاندانی مه‌ترسییه‌كانی کۆچی نائاسایی.
له‌و سیمپۆزیەمهدا كه به‌سه‌رپه‌رشتی كۆلێجی زمانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ھاوبەشی (پڕۆژەی کۆچبەر)ی نێودەوڵەتی به‌رێوه‌چوو، هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان بەڕێز د. محمد خانی، مامۆستای زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و بەرێز سۆران رەشید، بەرپرسی میدیایی پڕۆژەی کۆچبەرو خاتوو ڤانا عەلی حمەغریب، شارەزای یاسایی لە پڕۆژەی کۆچبەر به‌رێوه‌چوو، تیشك خرایه‌سه‌ر مەترسییەکانی کۆچکردنی نائاسایی و بوونی جێگرەوە یاساییەکان و دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو بۆ سنورداركردنی دیارده‌ی كۆچی نائاسایی.
جێی ئاماژه‌یه، به پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زیاد له هه‌زار كۆچبه‌ر ته‌نها له ساڵی ٢٠١٩دا به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێگای نائاسایی و مه‌ترسیدار گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان بوون.
بۆ بینینی ڤیدیۆی ته‌واوی سیمپۆزیەمهكه كلیك لێره بكه