سه‌رۆكی به‌شی یاسا به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ تاوتوێكردنی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوسان ده‌كات
2019-12-18 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
سه‌رۆكی به‌شی یاسا له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ تاوتوێكردنی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوسان ده‌كات.
بۆ تاوتوێ كردن و چاره‌سه‌ركردنی بابه‌تی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوسان له هه‌رێمی كوردستاندا رۆژی ١٥\١٢\٢٠١٩ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێز قوباد تاڵه‌بانی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له یاساناسان و رۆژنامه‌نوساندا كۆبویه‌وه.
له دانیشتنه‌كه‌دا به ئاماده‌بوونی به‌رێز د. سامان فه‌وزی، سه‌رۆكی به‌شی یاسا له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی دادگای پێداچونه‌وه‌و داواكاری گشتی و ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوسان، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه پێویسته له تاوانه‌كانی رادهربربن و رۆژنامه‌نوسیدا رۆژنامه‌نوسان ده‌ستگیر نه‌كرێن و كار به ده‌ق و مه‌فهومی یاسای رۆژنامه‌نوسان بكرێت كه تێیدا سزای به‌ند كردن گۆردراوه به پێبژاردن.