پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا کۆتایی بە کارەکانی هێنا
2019-12-16 (دووشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]
ئەمڕۆ دوو شەممە بەروای ١٦-١٢-٢٠١٩ بە ئامادهبوونی بهرێز پرۆفیسۆر د. ئهنوهر محهمهد فهرهج ، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بە سەرپەرشتی بەڕێز ڕاگری کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئاسۆ محمد دەروێش پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی کۆلێج دەستی بەکارەکانی کرد.
لە سەرەتای کۆنفرانسەکە دا بەڕێز د. ئاسۆ لە ووتەیەکیدا تیشکی خستە سەر گرینگی ئەم جۆرە کۆنفرانسانە و دەور و کاریگەریان لەسەر ناوەندە ئەکادیمی و زانستیەکان بە تایبەتی زانکۆکان ، دواتر باسی لە پەیام و مەبەستەکانی ئەم کۆنفرانسە کرد بۆ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ، لەگەڵ ئەو هۆکارانەی پاڵنەر بوون بۆ بەستنی ئەم کۆنفرانسە.
دواتر بە پێی ئەو ئەجێندایەی ئامادەکرابوو بۆ بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە ، لیژنە تایبەتەکان دەستیان کرد بە پێشکەش کردنی سیمینارەکانیان لەو بوارانەی بۆیان دیاری کرابوو ، پاشان گفتوگۆ و پێدانی پێشنیار بە لێژنەکان لە لایەن ئامادەبوونەوە .
دوای پێشکەش کردنی سەرجەم سیمینارەکان لەلایەن لیژنەکانەوە ، بەڕێز د. ئاسۆ ڕاگری کۆلێج لەگەڵ بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مزهر شعبان ئامادەکاری کۆنفرانس لەسەر بنەمای تێبینی و پێشنیاری لیژنەکان ووتاری کۆتایی و پێشنیارەکان پێشکەش کران ، لە کۆتایشدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە ئامادەبووان.