وتاری به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆ له‌ ئاهه‌نگی هه‌شته‌مین خولی ده‌رچوواندا
Search

وتاری به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆ له‌ ئاهه‌نگی هه‌شته‌مین خولی ده‌رچوواندا


2019-12-11 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

ئازیزان... خوێندکاران وقوتابیانی دەرچووی هەشتەمین خولی زانکۆ
ئامادەبوانی بەڕێز...
سڵاوتان لێ بێت...
سەرەتا بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و ستافی زانکۆ لە مامۆستایان وکارمەندان جوانترین و گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. لە ڕێگەی ئێوەشەوە ڕێز و سڵاو دەگــەیەنینە خانەوادەی بەڕێزتان کــە هەمــیشە چاوەڕوانی رۆژێکی گەشی وەک ئەمڕۆیان بۆ ئێوە کردووە.

بەڕێزان...
لەم بـــۆنــە گــرنگەدا جــێــگای خۆیــــەتی کــــە پێــتـــان رابگەیەنـــیـــن ســوپـــــاس بۆ خــــوا زانـــکۆی گەشـــەپێدانی مرۆیـــی بەچاودێری و هاندانی بەڕێز خاوەنی زانـــــکۆ پـــــڕۆفــیـــسۆر (د. عەلی قــەرەداغی) ، ساڵ بــــــە ساڵ بـــــەرەوپـێـــــشتر دەچـــێت و لە ئاسـتی زانســــــتى و خزمەتکردن بە کــــۆمەڵگەی کوردستان بــــەردەوام لە گــەشەکردندایە. ئەمــــڕۆ پۆلێکی تر لە کەسانی بەتواناو شایستە پێشکەش بە کۆمەڵگەکەمان دەکات، کە هەریەکێک لە ئێوە لەبواری پسپۆڕی خۆیدا لە داهاتوویەکی نزیکدا خزمەتی گەورە بەم وڵاتە دەکات.

خوێندکاران وقوتابیانی خۆشەویست...
ئێــمە لە زانــــکۆی گەشەپـــێدانی مـــرۆیی هەمـــیشە لە خــەمی ئەوەدا بووین کە سەرجەم هۆکارو ئامرازەکانی سەردەم و باشترین جۆری پــرۆگرامەکانی خوێندن دەستەبەر بکەین بۆ ئێوەی ئازیز کە دیارترینیان پــــرۆسەی بــۆڵۆنــیایە کە بەشانازییەوە دەیڵێین یەکەم زانکۆ بوین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان وعێراق جێبەجێمان کردووە و ئــەمــڕۆش هـەندێک لە ئێوەی ئازیز چوار ساڵی خوێندنی بەو ســیستمە تـــەواو کــردووە. هەر ئــەمەش هـــۆکاری جیاوازی خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییە لەوانی تر.
هەرچی بــابەتەکانی تری پەیوەستە بە پرۆسەی خوێندن و بــــواری پەیوەندی زانکۆ لەگەڵ زانکۆکانی دەرەوەی وڵات، زانکۆ هەنگاوی گــەورەی ناوەو لــــەگـــەڵ زۆر لە وڵاتـاندا ئاڵوگۆڕی مامۆستا و خوێندکارانمان ئەنجام داوە، هەر لە مــــــاوەی ئەمـساڵدا پۆلێک لە خوێندکارانمان ســــەردانی زانکۆکانی وڵاتی ئێــرانیان کرد و مــــاوەی چـــەند هـــەفــــــــتەیەک خولی زانستی و ئەکادیمیان ئەنجامدا، ئەمە جگە لە بەشداری مامۆستایان و خــــوێندکارانمان لە بەرنامەی زانکۆکانی ئەوروپا لەوانە پڕۆگرامی ئیراسمەس پڵەس. زانـــکۆ لە ڕێگەی بـــەرنامەی هاندانی توێژینەوەی زانستی و ڕاگەیـــــــاندنی گرانــــتی توێژینەوەوه‌ توانــــیویەتی مامۆستایان و توێژەرانی بگەیەنێتە ئاستی گۆڤارە جیهانیە ئاست بەرزەکان.
هەروەها لە بواری فراوانبوونی ژێــرخانی ئابووری ســـەرەڕای ئەو چەند ســاڵەی قــــەیرانی دارایی، بەڵام زانکۆ بەردەوام بووە لە دروستــکردنی بیناو تاقیگەی نوێ و سەردەمیانە و خزمەتگوزاری زانکۆیی بۆ مامۆستایان و خــــوێندکاران، هــــەوڵمان داوە باشــترین کەشی خوێندن بۆ خوێندکارانمان بڕەخسێنین.

ئامادەبوانی بەڕێز...
پاش ئەوەی زانکۆی گەشەپێدانی مـــرۆیی لە لوتکەی زانـــــکۆ ئاست بـــەرزەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن وەزارەتی خوێندنی بـــــاڵاو توێژیــنەوەی زانــــستی بۆ جـــاری سێیەم پۆڵێنکرا ، وەزارەت وەک ڕێزلێنانێک بـــڕیاریدا لە زانـــکۆكه‌ماندا خوێندنی باڵا /ماستەر بکرێتەوە لە ساڵی خوێــندنی ٢٠١٨ - ٢٠١٩ بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی و ئێستا هەندێک لە خـــوێنــدکارانمان ساڵی یــەکەمـــی خوێندنی ماســتەریان تــــەواو کــــردووە و سەرقاڵی توێژینەوەکانیانن . ئەم پڕۆسەیەش بۆ زانکۆ تایبـەتەکان لەلایـەن وەزارەتــەوە درێـــژەی دەبێت لە زۆربەی پسپۆڕیەکاندا.

خوێندکاران و قوتابیانی خۆشەویست...
زانکۆکەتان وەک تــاکە زانـکۆی تایــبـــەت لە سـنوری پـارێزگای ســلێمانی ڕێـگەپــێــــــدراوە بە کردنەوەی خولی ڕاهـــێنانی پێــداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی بۆ هەڵگرانی بڕوانــامەی ماستەر و دکتۆرا بۆ ئەوەی بڕوانامەی وانە وتــنەوەیان پێببەخشرێت. بــتــوانــن لە زانــکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکاندا وانە بڵێنەوە. شــایەنی باســە زانکۆکەتان لە سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیەدا هاوکاری وەزارەتـــی کرد بۆ بەشــــداری کردنی زانـــکۆ حــکومـــییەکان، ئەمە سەرەڕای ئەوەی زانکۆ لەبودجەی خۆی چەندین مامۆستای ناردە دەرەوەی وڵات بۆ ئەم خولە.

بەڕێزان...
لە کۆتاییدا جارێکی تر پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین و بەهیوای ئەوەی هەنگاوەکانی سەرکەوتنتان هەر بەردەوام بێت...

شادو سەرکەوتو بن

 

پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد رەشید
کانونی یەکەمی