وتاری لیژنه‌ی باڵای ئاهه‌نگی هه‌شته‌مین خولی ده‌رچووانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
Search

وتاری لیژنه‌ی باڵای ئاهه‌نگی هه‌شته‌مین خولی ده‌رچووانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی


2019-12-11 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

بەرێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی ئەمیندارێتی زانکۆ
بەرێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ
مامۆستا بەرێزەکان ... خوێندکارە ئازیزەکان

سەرەتا بەناوی لیژنەی باڵای ئاهەنگی دەرچوانەوە جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین وەک پۆلێکی تری خوێندکارانی دەرچوی زانکۆکەمان، کە توانیتان پاش چوار ساڵ ماندوبون و کۆشش بەری رەنجی خۆتان وەرگرنەوەو ئێستا بەشانازیەوە ببنە هەڵگری بڕوانامەی بەکالوریۆس لە زانکۆیەکی پێشەنگ و پڕ زانستی وەک گەشەپیدانی مرۆیی.

ئامادەبوانی بەرێز ... خوێندکارانی بەرێزی دەرچوو

زانکۆکەمان بە هەوڵ و ماندبونی سەرجەم مامۆستایان و کارمەندە بەرێزەکان و لەسەروی هەمویانەوە بە دڵسۆزی و لێبڕاوی سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمینداریەتی و ئەنجومەنی زانکۆ بەردەوامە لە گەشەکردن و بەرەوپێشچون و مانەوە لەپێشەنگی زانکۆ سەرکەوتوەکاندا و هەردەم لە هەوڵی فراوان بون و خزمەتکردنی زیاتری زانست و کۆمەڵگادایە، پێشکەش کردنی ئەم ژمارە زۆرە لە دەرچوان بە گەلەکەمان یەکێکی ترە لە شانازیەکان لە پاڵ چەندین کاری جوان و ..بەرهەمداری زانکۆ لەگەڵ دامودەزگا حکومیەکان و کەرتی تایبەتدا دەرچوی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی نمونەی کادری لێهاتو و کارامەیە بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگاکەی، دەرچوانی ساڵانی پێشووی زانکۆمان لە هەرشوێنێکی کاردا دەرفەتیان بۆ رەخسابێت سەروەریان تۆمار کردوە بۆ خۆیان و زانکۆکەیان، هیودارین ئیوەی بەرێزیش بەهەمان شێوه‌ هەلی کار بۆ هەموتان برەخسێت و قۆناغێکی تری نوێی ژیانتان بە سەربەرزی و خزمەت ببڕن دوبارە پیرۆزبایی گەرم ئارستەی ئێوەی بەرێز دەکەین و بەختەوەرین کە ئەم ئاهەنگ و رێوڕەسمە شایستەی گەورەیی و رێزی ئێوە بێت.

شادو سەرکەوتو بن

د.ئه‌مجه‌د محمد عبدالله
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری ئاهه‌نگی هه‌شته‌مین خولی ده‌رچووان