ئاگاداریەك لە لیژنەی باڵای ئاهەنگی هەشتەمین خولی دەرچووانەوە
2019-12-02 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
بەڕێزان.. مامۆستایان و خوێندكارانی ئازیز..
دەرچووانی بەڕێزی هەشتەمین خولی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی..
لەگەڵ پیرۆزبایی گەرممان بەبۆنەی بڕینی قۆناغێكی دیكەی ژیانتان بەسەركەوتوویی، ئاگاداری بەڕێزتان دەكەین كە ئاهەنگی هەشتەمین خولی دەرچووانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە رۆژی پێنج شەممە 5/12/2019 لە هۆڵی پرۆفیسۆر د.عهلی قهرهداغی لە كەمپی دووی زانكۆ لە بناری گۆیژە ئەنجام دەدرێت لە كاتژمێر 2:00 پاش نیوەڕۆ.
هەر لەمڕۆوە رۆژانە لە كاتژمێر 9:00 سەرلەبەیانی تاكو 3:00 پاش نیوەڕۆ سەرجەم دەرچووان دەتوانن سەردانی یەكەی كاروباری خوێندكاران بكەن بۆ وەرگرتنی رۆبی دەرچوون.
بەهیوای سەركەوتن.
لیژنەی باڵای ئاهەنگی هەشتەمین خولی دەرچووان