تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی پایزه بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩ - ٢٠٢٠)دەستی پێکرد
2019-12-01 (یەکشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]
دوای کۆتایی هاتنی وەرزی پایزەی سیستمی بۆڵۆنیا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز لە کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا دەستی پێکرد .
کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا لە ڕێگەی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێجەوە ئەمڕۆ بەرواری ١-١٢-٢٠٢١٩ لە کاتژمێر ٩:٤٥ خولەک خوێندکاران چونە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و دەستیان کرد بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی پایزە بۆ سەرجەم سمستەرەکانی سێ یەم و پێنجەم و حەوتەم .
شایەنی باسە ساڵانە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی پایزەی سیستمی بۆڵۆنیا لە سەرەتای کانونی یەکەم دەست پێدەکات، بۆ ئەم ساڵی خوێندن تاقیکردنەوەکان لە بەرواری ١/١٢/٢٠١٩ دەست پێدەکات و لە بەرواری ١١/١٢/٢٠١٨ کۆتاییان دێت.
کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا پێویستی بە تاقیکردنەوەی تیورێ و پراکتیکی دەبێت ، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەی ناوبراو بڕیاریان داوە کە تاقیکردنەوەی پراکتیکی و تیوری هەمان وانە لە هەمان ڕۆژدا ئەنجام دەدرێت.