زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی یاداشتنامەیه‌كی لێكتێگەیشتن واژۆ ده‌كه‌ن
2019-11-27 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
له چوارچێوه‌ی فراوانتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه، زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی یاداشتنامەیه‌كی لێكتێگەیشتنی له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی واژۆ كرد.
رۆژی ٢٦\١١\٢٠١٩ بەڕێز پرۆفیسۆر د.مەریوان ئەحمەد رەشید سه‌رۆكی زانكۆی
گەشەپێدانی مرۆیی به ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ پێشوازی كرد له بەڕێز فەرەیدون غەریب حسن بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی و وه‌فدی هاورێی كه به مه‌به‌ستی واژۆ كردنی رێكەوتننامەیەكی هاوبەش لە بواری توێژینەوە لە دەستنووس و سامانی كلتوری و خزمەتكردنی زانایان و ئه‌نجامدانی سیمینار‌و ۆركشۆپی هاوبەش سه‌ردانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییان كردبوو.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنامه هاوبه‌شه‌دا هەردوولا رێكەوتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەڕێگەی (سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوەو راهێنان)ەوە خول و سیمیناری پێویست ئەنجام بدات لە پسپۆڕیە جیاوازەكاندا بە پێی رێكەوتنی هەردوولا و گونجاوی لەگەڵ پسپۆڕیەكانی زانكۆدا.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی لە رێگای بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەكانیەوە كارئاسانی پێویست دەكات بۆ هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوەو راهێنان لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بۆ بەدەستخستنی دەستنووسەكانی زانایان لە بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانەی ئەوقاف، بۆ ئەنجامدانی كاری توێژینەوەو ساغكردنەوەی دەستنووسەكان.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م رێككه‌وتنه گرنگی و بایه‌خێكی زانستی و مێژویی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ پاراستن و سود ورگرتن له ده‌ستنوسی مێژویی زانایانی كورد، به‌جۆرێك زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لیستی ناونیشانەكانی دەستنووسی زانایان لە بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی بە ئەلیكترۆنی دەكات و لە ماڵپەڕی زانكۆ دایدەنێت تاوه‌كو سه‌رجه‌م نوسه‌ران و توێژه‌ران بتوانن سود له‌و ده‌ستنوسانه وه‌ربگرن.
لێدوانی به‌رێزان، پرۆفیسۆر د.مەریوان ئەحمەد رەشید سه‌رۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و بەڕێز فەرەیدون غەریب حسن بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی له‌باره‌ی گرنگی و ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنامه‌كه‌وه