سیمینارێک پێشکەشکرا دەربارەی سەرکردایەتیکردنی گۆرانکاری
Search

سیمینارێک پێشکەشکرا دەربارەی سەرکردایەتیکردنی گۆرانکاری


2019-11-26 (سێشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

لە درێژەی زنجیرە سیمینارەکانی کۆلێژی کارگێری و ئابوری لە رێکەوتی ٢٦/١١/٢٠١٩ سیمینارێک لەلایەن بەرێز (د. امجد محمد) پێشکەشکرا بەناونیشانی (کارگێری و سەرکردایەتیکردنی گۆرانکاری). لە سیمینارەکەدا بەرێز (د. امجد محمد) ئاماژەی بە پێویستی گۆرانکاری کرد لە خودی کەسەکان و رێکخراوەکاندا تاوەکو بتوانن لەگەڵ شەپۆلی خێرای گۆرانکاریەکان خۆیان بگونجێنن و لە داهاتوودا رووبەرووی کێشە نەبنەوە. جگە لەمەش پێشکەشکار ئاماژەی بە کۆمەڵێک گرنگی تری گۆرانکاری کرد. دوواتر ناوبراو هاتە سەر چۆنیەتی ئەنجامدانی گۆرانکاری و سەرکردایەتیکردنی پرۆسەکە. پێشکەشکار دەرفەتی بە بەشداربوواندا کۆمەلێک پرسیار و گفتوگۆ بکەن بەمەبەستی دەوڵەمەندکردنی بابەتەکە. 

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی