خوێندكارانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌رمان محمد ﷺ به‌رز راده‌گرن
2019-11-25 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
ئه‌مرۆ ٢٥\١١\٢٠١٩ گروپێك له خوێندكارانی به‌شی یاسای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به هاوكاری ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی به‌شی زمانی ئینگلیزی له هۆڵی پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی ئاهه‌نگێكیان بۆ یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، محمد ﷺ، سازكرد.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئاماده‌یبوون، چه‌ندین پارچه شیعر‌و په‌یڤ و وته‌ی جوان له‌لایه‌ن مامۆستایان و خوێندكارانه‌وه له وه‌صفی سه‌ردارو گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی محمد ﷺ دا خوێندرانه‌وه.
ته‌واوی وته‌و وه‌صف و شیعری شاعیره گه‌وره‌كانی كورد كه له‌و ئاهه‌نگه‌دا خوێندرانه‌وه بریتی بوون له باس كردنی ره‌وشته به‌رزو باڵاكانی ئه‌و په‌یامبه‌ره‌و خۆیان له چوارچێوه‌ی (وإنك لعلى خلق عظیم) دا ده‌بینییه‌وه.
دواتریش له دێژه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌دا چریكه‌ی ئاوازی (مولای صلی وسلم) و (طلع البدر علینا) هێنده‌ی تر ئاهه‌نگه‌كه‌ی رازانده‌وه‌و ئاماده‌بوانیش به ویقاره‌وه گوێیان بۆ وه‌صفه جوانه‌كانی سه‌روه‌رو رابه‌ری مرۆڤایه‌تی راگرتبوو.
له كوتاییشدا له كه‌شێكی پر له خۆشه‌ویستیدا بۆ پێغه‌مبه‌رمان محمد ﷺ و له یادی له‌دایكبونی ئه‌و مه‌زنه‌دا شیرینی به‌سه‌ر ئامهدهبواندا دابه‌شكرا.