سەردانی زانستی خوێندکارانی بەشی کارگێری کار بۆ بەهار گروپ
Search

سەردانی زانستی خوێندکارانی بەشی کارگێری کار بۆ بەهار گروپ


2019-11-20 (چوارشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

لە چوارچێوەی گەشتە بەردەوامەکانی بەشی کارگێری کار لە کۆلێژی کارگێری و ئابوری، ئەمڕۆ چوارشەمە ڕێکەوتی (20/11/2019) بەسەرپەرشتی بەرێز (د. نەبەز نوزاد عبداللە)، خوێندکارانی قۆناغی دووەم (سیمستەری سێ) لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی سەردانێکی زانستی بۆ گروپی کۆمپانیاکانی بەهار ئەنجامدا بەمەبەستی ئاشنابوون لەسەر چۆنیەتی بەرێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و ئاشنابوون بەو کار و چاڵاکیانەی کە لەم رووەوە ئەنجامیانداوە. 

 

لەسەردانەکەدا کە بۆ گروپی کۆمپانیاکانی بەهار ئەنجامدرا، پێشوازیەکی گەرم لە مامۆستا و خوێندکاران کرا و دوواتر لەلایەن بەرێوبەرایەتی کۆمپانیاوە بەخێرهاتنی خوێندکاران کرا و پاشان سیمینارێک لەلایەن بەرێوبەری سەرچاوە مرۆییەکانی کۆمپانیاوە پێشکەشکرا. سیمینارەکە لە دوو تەوەر پێکهاتبوو. لە تەوەری یەکەمدا باس لە دیدگا و پەیامی کۆمپانیاکە و کاری چاڵاکیەکانیان کرا و زیاتر تیشک خرایە سەر لایەنی سەرچاوە مرۆییەکان و ئەو چاڵاکیانەی کە لەو بوارەدا ئەنجامدراون. لە تەوەری دووەمی سیمینارەکە، باس لە کۆڵەکە و پلان و سیاسەتی سەرچاوە مرۆییەکان و گرنگیەکەی کرا لە پێشخستنی کاری کۆمپانیاکاندا. هەروەها باس لە شێوازی بەرێوەبردنی گۆرانکاریەکان و ئەنجامدانی گۆرانکاری کرا لە سەرچاوە مرۆییەکاندا بەپێی پێویستیە هەنووکەییەکان. دوواتر خوێندکاران کۆمەلێک پرسیار و سەرنجیان خستەروو و لەلایەن بەرێوبەری سەرچاوە مرۆییەکانەوە وەڵامدرانەوە. 

 

لەکۆتایدا بە ناوی کۆلێژی کارگێری و ئابوری زۆر سوپاسی گروپی کۆمپانیاکانی بەهار کرا بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی کە لە خوێندکاران کرا و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ کۆمپانیاکەیان خواست.

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی