سەردانی زانستی خوێندکارانی بەشی کارگێری کار بۆ بەنداوی دوکان
Search

سەردانی زانستی خوێندکارانی بەشی کارگێری کار بۆ بەنداوی دوکان


2019-11-18 (دووشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

لە چوارچێوەی گەشتە بەردەوامەکانی بەشی کارگێری کار لە کۆلێژی کارگێری و ئابوری، ئەمڕۆ ڕێکەوتی (18/11/2019) بەسەرپەرشتی هەریەکە لە بەرێزان (د. نەبەز نوزاد عبداللە، م.ی. هۆشمەند محمد رسول، م.ی. نیشتیمان عثمان محی الدین)، خوێندکارانی قۆناغی چوارەم (سمستەری حەوت) لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی سەردانێکی مەیدانی و زانستی بۆ بەنداوی دوکان ئەنجامدا بەمەبەستی ئاشنابوون بە شێوازی بەرێوەبردن و سیستەمی کارگێری بەنداوەکە.

لەسەردانەکەدا کە بۆ بەنداوی دوکان ئەنجامدرا، لەلایەن بەرێوبەرایەتی بەنداوەکەوە پێشوازیەکی گەرم لە مامۆستایان و خوێندکاران کرا و دوواتر کورتەیەک دەربارەی مێژووی درووستکردنی بەنداوەکە و ئامانجی درووستکردنی بەنداوەکە و گرنگی بەنداوەکە لەلایەن بەرێوبەرایەتی بەنداوەکەوە پێشکەشکرا. هەروەها وەکو پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی باس لە گرنگی ئەم بەنداوە کرا نەک تەنها بۆ هەرێمی کوردستان بەلکو بۆ تەواوی عێراق لەرووی گەشتیاری و کشتوکاڵ و ئاودێریەوە.

دوواتر بە هاوەڵی بەرێوبەرایەتی بەنداوەکە سەردانی چەند بەشێکی گرنگی بەنداوەکە کرا تاوەکو خوێندکاران ئاشنابن و لە نزیکەوە شێوازی کارکردن و بەرێوەبردن و بەنداوەکە ببینن. هەر لەو چوارچێوەیە شێوازی بەرێوەچوونی کارگێری و ئێشکگری کارمەندانی بەنداوەکە و چۆنیەتی دابەشکردنی ئەرکەکان و هەیکەلیەی کارگێری خرایەروو. دەرفەت بە خوێندکاران درا تاوەکو پرسیار و سەرنجی خۆیان بخەنەروو و وەڵامی پێویستی پرسیارەکانیان درایەوە.

لەکۆتایدا بە ناوی بەشی کارگێری کار زۆر سوپاسی بەرێوبەرایەتی بەنداوەکە کرا بۆ ئەو دەرفەتەی کە بە خوێندکارانی بەشی کارگێری کار لە کۆلێژی کارگێری و ئابوری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییان بەخشی و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن لە سەرجەم کارەکانیاندا.

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی