چۆنیه‌تی خۆ پاراستن له هاك و هێرشی ئه‌لیكترۆنی
2019-11-19 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
خوێندكارێكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له سیمینارێكدا مه‌ترسییه‌كانی هاك و هێرشی ئه‌لیكترۆنی ده‌خاته به‌رباس و جه‌خت له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست ده‌كاته‌وه بۆ پاراستنی زانیارییه كهسییهكانمان.
رۆژی ١٩\١١\٢٠١٩ له سیمینارێكدا كه له هۆڵی د.عه‌لی قه‌ره‌داغی له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌رێوه‌چوو تیشك خرایه‌سه‌ر دیارترین مه‌ترسییه‌كانی هاك و چۆنیه‌تی خۆ پاراستن له هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان.
له‌و سیمیناره‌دا كه به ئاماده‌بونی به‌رێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئاسۆ محمد دەروێش، ڕاگری کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیاو ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و خوێندكاران به‌رێوه‌چوو، پێشه‌وا جه‌زا، خوێندكاری كولێجی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا به وردی باسی له دیارترین جۆر‌و رێگاكانی هاك كرد، كه هاكه‌ره‌كان له كوردستان و جیهاندا په‌نای بۆ ده‌به‌ن.
ئه‌و خوێندكاره له میانه‌ی سیمیناره‌كه‌دا باسی له پێویستی بڵاو كردنه‌وه‌ی هۆشیاری زانستی و ئه‌لیكترۆنی كرده‌وه به مه‌به‌ستی سنورداركرن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی ده‌ست گه‌یشتنی هاكه‌ره‌كان به زانیارییه‌كانمان.
جێی ئاماژه‌یه له چه‌ند ساڵی رابردوودا‌و له‌گه‌ڵ فراونبونی تۆره‌كانی په‌یوه‌ندی و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا، هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان رووی له زیادبوون كردووه‌و ئه‌مه‌ش بوته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی و دروستبونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی كه‌سه‌كان.