وۆرکشۆپێک دەربارەی سەرکردایەتی لە دامەزراوە ئەکادیمیەکان پێشکەشکرا
Search

وۆرکشۆپێک دەربارەی سەرکردایەتی لە دامەزراوە ئەکادیمیەکان پێشکەشکرا


2019-11-18 (دووشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

لە درێژەی کار و چاڵاکیەکانی لێژنەی دلنیایی جۆری لە کۆلێجی کارگێری و ئابوری، لە رێکەوتی ١٧/١١/٢٠١٩ وۆرکشۆپێک رێکخرا بۆ بەرێز (د. نەبەز نوزاد عبداللە)، مامۆستا لە بەشی کارگێری کار بەناونیشانی "شێوازەکانی سەرکردایەتی وتایبەتمەندیەکانی لە دامەزراوە ئەکادیمیەکان." سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە پرسیارکردن لە ئامادەبووان دەستی پێکرد. دوواتر چەمکی سەرکردایەتی بە گشتی و بەتایبەتی لە ناوەندە ئەکادیمیەکان باسی لێوەکرا و گرنگی تایبەتمەندیەکانی سەرکردە بۆ مامۆستا و وانەبێژ خرایەروو. لە وۆرکشۆپەکەدا، پێشکەشکار ١٢ جۆری جیاوازی شێوازی سەرکردایەتی خستەروو و لەرێگەی نمونەوە هەر یەکێکیان باسکران تاوەکو ئامادەبووان ئاشنابن بە شێوازە جیاوازەکانی سەرکردایەتی. پاشان تایبەتمەندیەکانی سەرکردە شیکرایەوە و کۆمەلێک گەنگەشەی لەبارەوە کرا. بەشی دووەمی وۆرکشۆپەکە تایبەت بوو بە دەستنیشانکردنی شێوازی سەرکردایەتی هەر ئامادەبوویەک و دوواتر بەربڵاوترین جۆری سەرکردایەتی لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی گفتوگۆی لەبارەوە کرا. بەشێکی تری پرسیار و سەرنجەکان باسکردن بوو لەسەر ئەو شێوازەی سەرکردایەتی کە کاریگەری زیاتر و ئەرێنی هەیە لەسەر کۆی گشتی پرۆسەی خوێندن لە ناوەندە ئەکادیمیەکان. چەندین بۆچوون و سەرنجی جیاواز خرانەروو و گەنگەشەیەکی ئەکادیمی لەنێوان بەشداربووان درووست بوو. 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی