خوێندكارانی كۆلێجی یاسا له دیبه‌یتێكی كراوه‌دا
2019-11-18 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
خوێندكارانی به‌شی یاسا له كۆلێجی یاسای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی دیبهیتێكیان به ناونیشانی گۆرینی ره‌گه‌ز له نێوان واقیع و یاسادا سازكرد.
رۆژی ١٨\١١\٢٠١٩ به ئاماده‌بونی به‌رێز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.كه‌نعان حمهغریب، راگری كۆلێجی یاسا‌و رامیاری و به‌رێز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.سامان فه‌وزی سه‌رۆكی به‌شی یاسا و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و خوێندكاران، دیبه‌یتێكی كراوه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دیارده‌ی گۆرینی ره‌گه‌ز و ده‌رهاویشته‌كانی له روانگه‌ی كۆمه‌ڵایی و یاساییه‌وه ئه‌نجامدرا.
له میانه‌ی ئه‌و دیبه‌یته كراوه‌یه‌دا دوو گروپ له خوێندكارانی كۆلێژی یاسا به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی دژ و لایه‌نگری ته‌وه‌ره‌كه دابه‌ش بون و راوبۆچونی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه خسته‌روو.
هه‌روه‌ها شرۆڤه‌ی وردیان بۆ بابهتهكهكرد له روانگه‌ی یاسایی و شه‌رعی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پزیشكییه‌وه.