کردنەوەی پێشانگایەک لە بەشی کارگێری کار
Search

کردنەوەی پێشانگایەک لە بەشی کارگێری کار


2019-11-13 (چوارشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

لەدرێژەی چالاکییە زانستییەکانی خوێندکاراندا،ڕۆژی چوارشەممە،بەرواری ۱۳-۱۱-۲۰۱۹،بەڕێز (د.محسن ابراهیم احمد)،ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ،بە ئامادەبوونی سەرۆک ومامۆستایانی بەشی کارگێڕی کار،پێشانگایەکی زانستی خوێندکارانی هەردوو قۆناغی سێ و چواری بەشی کارگێڕی کاری کردەوە.
پێشانگاکە کە بەشێوەی بینراو ،ئامانجی ڕێکخراو وچۆنیەتی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاو پەیام و دیدە زانستییە جیاوازەکانی خستبووە ڕوو ،لەلایەن خوێندکارانی ئامادەکارەوە شیکاری و ڕوونکردنەوە بۆ کارەکانیان دەکرا.
پێشانگاو کارەزانستییەکانی خوێندکاران،لەلایەن مامۆستایانی کارگێڕی کار(د.امجد محمد،د.نەبەز نوزاد،م.ی هۆشمەند محمد)ڕێکخرابوو، ئەوەی شایەنی باسە وێڕای نمایشی سکێچ و هێڵکارییە زانستییەکان کورتە ڤیدیۆیەک نمایش کرا کە بەرهەمی خوێندکاران بوو بەسەرپەرشتی مامۆستایان (هۆشمەند محمد و نیشتمان عوسمان).دەستخۆشی بۆ خوێندکارانی ماندوونەناس و مامۆستایانی سەرپەرشتیار .

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی