خوێندکاری زانکۆ لە کوێوە بۆ کوێ؟
Search

خوێندکاری زانکۆ لە کوێوە بۆ کوێ؟


2019-11-07 (پێنجشەم) [ کۆلێجی زمان ]

 ڕاگری کۆلێجی زمان سیمینارێکی پێشکەشی خوێندکارانی سێمێستەری یەکەم کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاگری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی سیمینارێکی پێشکەشی خوێندکارانی سێمێستەری یەکەمی بەشی ئینکلیزی کرد کە تازە هاتوونەتە زانکۆ.

لەسەرەتای سیمینارەکەدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەئوف کەریم مەحمود راگری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەخێرهاتنی خوێندکارانی سێمێستەری بەشی ئینگلیزی کرد و هیوای ژیانێکی ئەکادیمی سەرکەوتووانەی بۆ خواستن.

لەسەرەتای سیمینارەکەدا راگری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی كورتەیەكی لەسەر زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و دەرفەتەكانی دروستبوونی كەسایەتی سەركەوتوو لە ناو خوێندكاراندا روونکردەوە بە گرنگییەوە باسی لە گرنگی بوونی دیدگە و پەیام و بەهای باڵا لە نێو خوێندكاردا کرد بە ئاراستەی دروستبوونی تاكی سەركردە بە بیركردنەوەیەكی جیهانبینیەوە.

پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەئوف کەریم مەحمود راگری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی جەختیشیکردەوە کە پلانی ستراتیجی بۆ ژیانسازی تاك و كۆمەڵگا کاریگەری زۆری لەسەر ژیانی ئەکادیمی خوێندکاران هەیە و تیشکیشی خستەسەر رۆڵی خودی خوێندكار لە پرۆسەی فێربوونی زمان.

لە تەوەرێکیتری سیمینارەکەدا راگری کۆلێجی زمان باسی گرنگی فێربوونی بوارەكانی دیكە، شانبەشانی زمانی ئینگلیزی، کرد وەك: بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و بەتایبەتی پڕۆگرامەكانی پاكێجی مایكرۆسۆفت ئۆفیس، هونەرەكانی كارگێڕی و بەڕێوەبردن، فێربوونی زمانی دیكە، چالاكی وەرزشی.

لە کۆتایی سیمینارەکەشدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەئوف کەریم مەحمود داوای لە خوێندکاران کرد کە نوێنەرایەتیەكی شایستەی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بکەن لە سەرجەم بوارەكانی وەك كایەی زانستی و ئەكادیمی و نوسین و ئاخاوتندا و بەشدارێکی كارای پێشخستنی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بن.

شیاوی باسە خوێندکارانی سێمێستەری یەکەمی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە سەرنج و پرسیارەکانیان بەشداری سیمینارەکەیان کرد.

 uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی