ئاگاداری... بۆ خوازیارانی نازناوی زانستی
Search

ئاگاداری... بۆ خوازیارانی نازناوی زانستی


2019-11-07 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

خوازیارانی نازناوی زانستیی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، زانكۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی خولی یه‌كه‌می پێداگۆجی (رێگاكانی وانه‌ ونته‌وه‌) بۆ هه‌ڵگرانی بروانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا ده‌كاته‌وه‌. بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ی خوازیاری به‌شداریكردنن ده‌توانن له‌ رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه‌ فۆرمی پێشكه‌ش كردن به‌ده‌ست بهێنن.

بۆ پێشكه‌ش كردن كلیك لێره‌ بكه‌

مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردن
١- پێویسته‌ به‌شداربوو خاوه‌نی بروانامه‌ی ماسته‌ر یاخود دكتۆرا بێت. (بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق و هه‌رێم بروانامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌ پێویسته‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه‌ یه‌كسانكردنی بروانامه‌یان بۆ ئه‌نجامدرا بێت).
٢- پێویسته‌ خوازیار بروانامه‌ی توانستی زمانی ئینگلیزی (٥)ی ئایاڵس و هاوشێوه‌كانی پێشكه‌ش بكات به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی خوله‌كه‌.
٣- نرخی تێچووی كۆرسه‌كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا را ده‌گه‌یه‌نرێت.

تێبینی: ته‌واوكردنی خولی پێداگۆجی (رێگاكانی وانه‌ ونته‌وه‌) یه‌كێكه‌ له‌ مه‌رجه‌كان بۆ وه‌رگرتنی نازناوی زانستی له‌ زانكۆو په‌یمانگاكاندا.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی