فێربوونی کارێکی نوی یان شارەزایی لە بوارێکدا ئایا ١٠٠٠٠ کاتژمێری پێویستە
Search

فێربوونی کارێکی نوی یان شارەزایی لە بوارێکدا ئایا ١٠٠٠٠ کاتژمێری پێویستە


2019-11-04 (دووشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]

چەند توێژینەوەیەکی زانستی دەریان خستووە بۆ شارەزا بوون لە هەر بوارێکدا پێویستە ١٠،٠٠٠ کاتژمێر ڕاهێنان بکەیت بۆ ئەوەی بتوانیت وەک پێویست شارەزا ببیت لەو بوارەدا ، ئەمەش مەزەندە کراوە بە پێنج ساڵ کارکردن ٨ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا ، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەمە کارێکی قورس و ئەستەمە . بەڵام لەڕێگەی چەند کار و تەکنیکێکەوە دەتوانین ماوەکە زۆر کەم بکەینەوە بۆ تەنها ٢٠ کاتژمێر و بتوانی شارەزایی باش لەو بوارەدا پەیدا بکەین.

چەند لێکۆڵینەوەیەکی زانستی و چەند کۆمپانیایەک کاریان لەسەر ئەم تەکنیکانە کردووە ، مرۆڤ دەتوانێت لە ماوەی ٢٠ کاتژمێردا ببێتە کەسێکی لێهاتوو لە کارێک یان بوارێکی تایبەتدا کە هیچ شارەزاییەکی نەبووبێت لە پێشتردا بەم چەند هەنگاوەی خوارەوە :

هەنگاوی یەکەم : دەبێت کارەکەت دابەش بکەیت و بزانیت کام بەشەت پێویستە بۆ فیربوون هەروەها چەند کاتت پێویستە بۆ فێربوون و دووبارە کردنەوەیان چەند جارێک.

هەنگاوی دووەم : ڕاهێنان بکە ماوەی ٤٥ خولەک ڕۆژانە پاشان بتوانیت فیدباکی خۆت بکەیت و خۆت باشتر بکەیت لەو شتانەی کە ڕۆژانە فێریان بوویت.

هەنگاوی سێیەم : لابردنی سەرجەم ئەو بەربەستانەی کە ڕێگرن لە ئەنجامدانی ڕاهێنان وەکو تی ڤی ، ئینتەرنێت ، سوشیال میدیا ، هتد وە بەردەوام بوون لەسەر ڕاهێنانەکانت بە ووریاییەوە.

هەنگاوی چوارەم و کۆتایی : بەردەوام بوونت لەسەر ئەم ڕاهێنانە بۆ ماوەی ٢٠ کاتژمێر لە یەک مانگ بەدڵنیاییەوە دەتوانیت شارەزایی پێویست بەدەست بێنیت لەهەر بوارێکدا بتەوێت.

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

سەرچاوەکان 

١-سەرچاوە ١ .

٢-سەرچاوە ٢ .

نوسین و ئامادە کردنی : مامۆستا مەزن ئیسماعیل غریب