سیمینارێک دەربارەی رێنماییەکانی دلنیایی جۆری پێشکەشکرا
2019-11-03 (یەکشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]
لە رێکەوتی ٣/١١/٢٠١٩ کۆلێژی کارگێری و ئابوری سیمینارێکی رێکخست بۆ بەرێز (د.نەبەز نوزاد عبداللە) دەربارەی نوێترین رێنمایی دلنیایی جۆری تۆماری سیمینار و وۆرکشۆپ و چاڵاکیەکانی تایبەت بە دلنیاییی جۆری و هەگبەی مامۆستایان. لە سیمینارەکە سەرەتا باس لە مەرجەکانی ئەنجامدنی سیمینار و وۆرکشۆپ و سیمپۆزیۆم کرا بەپێی رێنماییەکانی دلنیایی جۆری زانکۆ و رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. پاشان خاڵەکانی دلنیایی جۆری و دابەشبوونیان و جۆری چاڵاکیەکان خرانە روو. داوا لە بەشداربووان کرا سەرنج و تێبینیەکانیان بخەنەروو بەمەبەستی بەرەوپێشچوونی دلنیایی جۆری و ئەوانیش کۆمەلێک پێشنیار و سەرنجی گرنگیان خستەروو.