زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی پێشوازی له پۆلێكی نوێی خوێندكارانی ده‌كات
2019-11-03 (یەکشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
ئه‌مرۆ ٣\١١\٢٠١٩ زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی پێشوازی له پۆلێكی نوێی خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م كرد بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ئه‌كادیمی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی رۆژێكی نوێ‌دا، خوێندكارانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی پێشوازییان له پۆلێكی نوێی خوێندكارانی زانكۆكه‌یان كرد و وێرای به گه‌رمی به‌خێرهێنانیان، رێبه‌رییان كردن بۆ كۆلێج و به‌شه‌كانیان.
جێی ئاماژه‌یه، وه‌ك هه‌میشه‌و به‌و په‌ری رێزه‌وه خوێندكارانی قۆناغه‌كانی دیكه‌ی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر پێشوازییان له خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ كرد‌و جارێكی دیكه ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه خوێندكارانی زانكۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، نمونه‌ن بۆ ره‌وشت به‌رزی و رێزگرتن و به‌شێوه‌یه‌كی كردراری ئامانج و دروشمه‌كانی زانكۆكه‌یان پیاده ده‌كه‌ن.