فێربوون لەسەر بنەمای کێشە
Search

فێربوون لەسەر بنەمای کێشە


2019-10-20 (یەکشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

رێکەوتی ٢٠/١٠/٢٠١٩ کۆلێژی کارگێری و ئابوری هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ بەرێز (د.نەبەز نوزاد عبداللە) مامۆستا لە بەشی کارگێری کار بە ناونیشانی "فێربوون لەسەر بنەمای کێشەکان". لە سیمینارەکەدا باس لە گرنگی شێوازی نوێی وانەوتنەوە کرایەوە بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە بابەتی فێربوون لەسەر بنەمای کێشەکانەوە هەبوو. پێشکەشکار باسی لەوەکرد کە ئەم رێگایە وا دەکات قوتابی توانای ئیدارەدان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەبێت لە داهاتوودا و دەبێتەهۆی هاندانی زیاتری لایەنی کرداری فێرکردن کە بەشێکی گرنگی بۆلۆنیا پرۆسێسە. هەروەها پێشنیاری زۆر خرایە بەردەست تاوەکو هاوکاری مامۆستاکان بکات لە بەکارهێنانی ئەم شێوازەی وانە وتنەوە. لە کۆتاییدا بەشداربووان بە پرسیار و سەرنجەکانیان سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و وەڵامی پرسیارەکان درایەوە. 

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی