رۆژی جیهانی ته‌ندروستی ده‌روونی ٢٠١٩: جه‌خت له رێگریكردن له هه‌وڵه‌كانی خۆكوشتن ده‌كاته‌وه
2019-10-10 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
له هه‌ر ٤٠ چركه‌یه‌كدا كه‌سێك ژیانی له‌ده‌ست ده‌دات، به‌هۆی خۆكوشتنه‌وه
رێگریكردن له هه‌وڵی خۆكوشتن: زانیاری بۆ مامۆستایان
ته‌مه‌نی لاوێتی ده‌كرێت پربێت له دڵخوشی، ده‌رفه‌ت، ئازادییه نوێییه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێت هه‌ندێك له كاته‌كان ترس و دڵه‌راوكێی تێبكه‌وێت ده‌رباره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان، په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هاورێ و ده‌وروبه‌ر، به‌رده‌وام بوون و دوانه‌كه‌وتن له حه‌زو خولیا‌و نوێترین مۆدێل و ستایله‌كان.
بۆ هه‌ندێك له لاوانمان ئه‌و هه‌موو بارگرانییه ده‌كرێت قورس و ئه‌سته‌م بێت كه ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ژیانی خۆیانی له‌سه‌ر دابنێن. به‌ڵام خۆكوشتن هه‌ركیز نابێته وه‌ڵام بۆ داخوازییه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كان.
به‌رێوه‌به‌رو مامۆستا‌و ستافی قوتابخانه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌توانن هاوكارو رێنیشانده‌ر بن و چاوێری ته‌ندروستی ده‌روونیی قوتابیانمان بكه‌ن و ژینگه‌یه‌كی پارێزراو و ته‌ندروست له قوتابخانه‌كاندا فه‌راهه‌م بكه‌ن.