پێشکەشکردنی سێمینارێک دەربارەی قەیرانی دارایی جیهانی
Search

پێشکەشکردنی سێمینارێک دەربارەی قەیرانی دارایی جیهانی


2019-10-08 (سێشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

 لە رێکەوتی ٧/١٠/٢٠١٩ کۆلێژی کارگێری و ئابوری سێمینارێکی رێکخست بۆ بەرێز م.ی. صلاح بە ناونیشانی (لأزمة الأقتصادية العالمية المرتقبة سنة 2020/ واَثارها المحتملة). لە سێمینارەکەدا باسی لە قەیرانی دارایی جیهانی کرد و مێژوویەکی لە قەیرانە دارییە جیهانیەکان خستەروو بەمەبەستی ئاشنابوون لە کاریگەری و دەرهاویشتەکانی ئەو قەیرانانە. دوواتر کۆمەلێک داتا و زانیاری خستەروو بەمەبەستی شیکردنەوەی ئەگەری روودانی قەیرانێکی دارایی تر بەهۆی ئەو بارودۆخانەی کە لە ئێستادا هاتوونەتە ئاراوە. پێشکەشکار باسی لەوەش کرد کە قەیرانە داراییە جیهانیەکان کاریگەری کەمترین لەسەر وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت دەبێت و بەپێچەوانەوە وڵاتانی کریاری نەوت کاریگەری زیاتریان لەسەر دەبێت. لە کۆتایی سێمینارەکەش بەشداربووان بە پرسیارەکانیان سێمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد. 

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی