سێمینارێک پێشکەش کرا دەربارەی کۆمپانیاکانی تەلەفۆن
Search

سێمینارێک پێشکەش کرا دەربارەی کۆمپانیاکانی تەلەفۆن


2019-10-06 (یەکشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

لە رێکەوتی ٦/١٠/٢٠١٩ لە کۆلێژی کارگێری و ئابوری سێمینارێک لەلایەن د.نەبەز نوزاد عبداللە، مامۆستا لە بەشی کارگێری کار پێشکەشکرا بەناونیشانی "شیکردنەوەی ئەو فاکتەرانەی کە کاریگەریان هەیە لەسەر رەزامەندی بەکاربەرانی دابینکەرانی خزمەتگوزاریەکانی پەیوەندیکردن لە هەرێمی کوردستان" کە بەشێکە لە توێژینەوەکی مەیدانی و بریار وایە لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی بڵاوبکرێتەوە. لە سێمینارەکەدا باس لە رەوشی کۆمپانیاکانی پەیوەندی کرایەوە لە کوردستان و پاشان باس لە کێشەی ئەو کۆمپانیایانە کرا کە پەیوەندیان بە رەزامەندی بەکاربەرانەوە هەیە. دواتر ئامانجی بابەتەکە و گرنگی ئەنجامدانی توێژینەوەکە خرایەروو. لە سێمینارەکەدا شێوازی کۆکردنەوەی داتاکان لەسەر ئەم بابەتەو و شیکردنەوە و ئەنجامەکان خرایە روو. لە کۆتاییدا، بەشداربووانی سێمینارەکەش چەند سەرنج تێبینیەکی گرنگیان خستەروو. 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی