"بخوێنه بۆ ئه‌وه‌ی خۆت بیت و كۆپی هیچ كه‌سێكی تر نه‌بیت"
2019-09-22 (یەکشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
له چوارچێوه‌ی ڤیستیڤاڵی په‌یمانگای یاد بۆ خوێندكارانی په‌یمانگاكه كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ساز كرابوو، د.محمد خانی، مامۆستای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بابه‌تێكی پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا هانی خوێندكارانیدا كه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئاینده‌یه‌كی باشتر پێویسته خوێندن بكه‌نه ئامرازێكی گرنگ و به بایه‌خه‌وه لێی بروانن.
رۆژی هه‌ینی ٢٠\٩\٢٠١٩ له هۆڵی سپی له شاری سلێمانی و له‌میانه‌ی وتارێكیدا بۆ خوێندكارانی ده‌رچووی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی د.محمد خانی، مامۆستای زانكۆی گهشهپێدامی مرۆیی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه خوێندكارانمان پێویسته بخوێنن بۆ چه‌ند خاڵێكی گرنگ و وتی: "بخوێنه بۆ ئه‌وه‌ی خۆت بیت و كۆپی هیچ كه‌سێكی تر نه‌بیت. هه‌روه‌ها بخوێنه بۆ ئه‌وه‌ی ببیته كه‌سێك توانای هه‌ڵبژاردن و بریاردانت هه‌بێت له ژیانتدا."
چونكه وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێدا به خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فیكری و رۆشنبیریت ده‌توانیت بریار بده‌یت به‌وجۆره بژیت كه خۆت ده‌ته‌وێت نه‌ك به جۆرێك كه ژیان ئاراسته‌ت بكات و كۆنترۆڵی له‌ده‌ست تۆدا نه‌بێت.
هاوكات له میانه‌ی ڤیستسڤاڵهكهداو له ڤیدیۆیه‌كی چه‌ند خولهكیدا پێناسه‌و مێژوو ئامانجی دروستبوونی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بۆ خوێندكارن خرایه‌روو. هه‌روه‌ك به كورتی تیشك خرایه سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌رووی زانیستی و ئه‌كادیمییه‌وه به جۆریك له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا توانیویه‌تی پێشه‌نگبوونی خۆی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ تایبه‌ته‌كان بپارێزێت وه‌ك یه‌كێك له باشترین زانكۆكان له سه‌رتاسه‌ری عێداقدا.
له په‌راوێزی ڤیستسڤاڵهكهشهدا سه‌ره‌رای پێدانی زانیاری پێویست به خوێندكاران سه‌باره‌ت به سیستمی خوێندن له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، هاوكات له رێگه‌ی دابه‌شكردنی هه‌زاران بۆشورهوه خوێندكاران ئاشنا كران به به‌ش و كۆلێجه‌كانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ئامانجه‌كانی خوێندن له هه‌ر یه‌ك له‌و كۆلێجانهدا.