لە پرۆژە هابەشەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دا وۆرک شۆپی چوارەم پێشکەش کرا
2019-09-20 (هەینی) [ کۆلێجی زمان ]
رۆژی پێنجشەممە، له كۆتا رۆژی زنجیره وۆرک شۆپی "ئاراستە پەروەردەییە نوێیەکان بۆ ڕاهێنانی مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی قۆناغی بنەڕەتی" كه چالاكییهكی هاوبهشی نێوان زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بوو، دوو بابهت پێشكهش كران.
لە بەشی یەکەمدا د. محەمەد محێدین خانی کەسایەتی ئەکادیمی ناسراو و مامۆستای زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بابەتێکی پێشکەش کرد، کە تیایدا بە گرنگییەوە لە پێگەی مامۆستای روانی و لایەنە کاریگەرەکانی مامۆستای سەرکەوتووی روونکردەوە، هەروەک لە رووی سایکۆلۆجییەوە تیشکی خستە سەر کاریگەرییە راستەوخۆکانی مامۆستا لەسەر فێرخوازان و روونیشیکردەوە مامۆستای سەرکەوتوو پێویستە هەمیشە لە پێشەنگیدا بمێنیتەوە و بەرامبەر بە فێرخوازان سەرکەوتووانە مامەڵە بکات.
لە بەشی دووەمی وۆرک شۆپەکەشدا م. هەڤاڵ لەتیف مامۆستای بەشی ئینگلزی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی رێگاکانی وانەوتنەوەی سەرکەوتووی بۆ بەشداربووان روونکردەوە، لە بابەتەکەیدا مامۆستای ناوبرا جەختی لەسەر پێویستی جێبەجێکردنەی رێگای فێرخواز-سەنتەری کردەوە کە هەر لە دیزاینی هۆڵی وانەخوێندنەوە تا بەکارهێنانی تەکنیکە جیاوازەکانی وانەبێژی دەبێت لە خزمەتی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندا بن.
له ماوهی رۆژانی چالاكییهكهدا ژمارهیهك له مامۆستایانی كۆلێجی زمانی زانكۆی گهشهپێدانی مرۆیی له میانهی چوار وۆركشۆپدا چهندین بابهتی جیاوازیان پێشكهش كرد سهبارهت به تهوهرهكانی وهك: ناسنامەی مامۆستا، بەڕێوەبردنی پۆل و پەیوەندی نێوان مامۆستا و فێرخواز، بارودۆخی پەروەردە و زمان، ئاڵەنگارییەکانی مامۆستای زمان، شێوازەکانی پەرەپێدانی توانای مامۆستایان و چهندین تهوهری تر گفتوگۆیان له بارهوه كرا.
هاوكات مامۆستایانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی به گهرموگورییهكی زۆرهوه بهشدارییان كردوو جهختیان له گرنگی و بایهخی ئهم جۆره چالاكییانه كردهوه بۆ بهرهوپێشبردنی پرۆسهی پهروهردهو فێركردن له ناوهندهكانی خوێندندا.
جێگهی ئاماژهیه چالاكییهكه رۆژی١٠\٩\٢٠١٩ دهستی پێكردوو ئهمرۆ ١٩\٩\٢٠١٩ كۆتایی پێهات كه تێیدا زیاتر لە 50 مامۆستای وانەی ئینگلیزی قۆناغی بنەڕەتی قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەكانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی، شان بە شانی بەڕێوبەرایەتی پەرەپێدانی پڕۆگرامەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەشداربوون.