خوێندكارانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، پله‌ی یه‌كه‌مین لە پێشبڕکێی هاکا سولی (Hackasuly) به‌ده‌ستده‌هێنن
2019-09-18 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
لە پێشبڕکێی ساڵانەی هاکا سولی (Hackasuly) بۆ ساڵی ٢٠١٩-۲۰٢٠، پرۆژه‌ی دوو خوێندکاری زانکۆی گەشەپێدانی لە بواری تەکنەلۆجیای زیرەک پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
هەر دوو خوێندکاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی،
مستەفا ئارام و محمد نەوزاد، له قۆناغی چواره‌می به‌شی IT له كۆلێجی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا، توانیان پلەی یەکەم بەدەست بهێنن بە دروستکردنی ئەپلیکەیشنێک لە بواری تەکنەلۆجیای زیرەکی دەستکرد بە ناوی Posture A.I.
ئەم ئەپليکەیشنە Posture A.I بەکاردەهێنرێت بۆ چاوێری کردنی شێوازی دانیشتنی مرۆڤ لەو کاتانەی کە کار لەسەر ئامێری کۆمپیوتەر دەکات لە ڕێگەی کامێرایەکی تایبەتەوە کە بەستراوەتەوە بە کۆمپیوتەرەکەیەوە، كه ئه‌مه‌ش هۆشداری ده‌داته كه‌سی به‌كارهێنه‌ر له دروستی شێوازی دانیشتنه‌كه‌ی و سودێكی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی به به‌كارهێنه‌رانی كومپیوته‌ر ده‌گه‌یه‌نێت.
جێی ئاماژه‌یه بۆ ئه‌مساڵ زیاتر له ٥٠٠ پرۆژه‌و بیرۆكه‌ی تهكنهلوجی پێشكه‌ش كرابون بۆ به‌شداری كردن له پێشبڕکێی ساڵانه‌ی هاکا سولی له‌وانه‌ش ٩٠ پروژه‌یان په‌سه‌ند كرابوون و له كۆتاییشدا خوێندكارانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی توانیان ببنه براوه‌ی یه‌كه‌م لە بواری تەکنەلۆجیای زیرەک.
پێشبڕکێی ساڵانەی هاکا سولی، یەكێكە له چالاكییه گرنگه‌كانی بواری تەكنەلۆجیای زانیاری و بەدیجیتاڵكردن لە سەرتاسەری عێراقدا كه تێیدا ژمارەیەكی زۆر لە پرۆگرامسازان و كەسانی پسپۆڕ و داهێنەر لە بوارەکانی دیزاین و پەرەپێدانی تەكنەلۆجیا بەشداریی ده‌كه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه ساڵی رابردووش له فیستیڤاڵی تەکنەلۆجیای سلێمانی، كه لە لایەن 'هاکا سولی' و 'فایڤ وەن لابس' ەوە رێکخرابوو، هەژان جلال، خوێندکاری قۆناغی چوارەمی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بە کۆکردنەوەی زۆرترین خاڵ توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی یەکەم و براوەی پێشبڕکێی کۆدینگ چالێنج "Coding Challenge". كلیك لێره بكه بۆ بینینی هه‌واڵه‌كه.
مستەفا و محمد، له كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پله‌ی یه‌كه‌مین لە پێشبڕکێی هاکا سولی
نمایش كردن و خستنه‌رووی چۆنییه‌تی ئیش كردنی پرۆژه‌ی Posture A.I