ئاگاداری... بۆ ده‌رچووانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی
Search

ئاگاداری... بۆ ده‌رچووانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی


2019-09-18 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

سبه‌ینى ٥ شه‌ممه‌ ١٩\٩\٢٠١٩ كاتژمێر ١٠ی پێش نیوه‌رۆ زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی سیمینارێكی تایبەت بۆ دەرچووانی قۆناغی 12 ئامادەیی ساز دەكات.
د. محمد خانی، مامۆستای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و پسپۆڕی دەرونناسی له‌ سیمیناری، چۆن داهاتووی خوێندنت دیاری دەكەیت؟ له‌گه‌ڵتاندا ده‌بێت و به‌رچاورونی پێویست بۆ خوێندكاران ده‌خاته‌روو تا بتوانن بە ئاسانی بڕیار لە داهاتووی خوێندنیان بدەن..
هاوكات رونكردنه‌وه‌ی پێویست سه‌باره‌ت كۆلێج و به‌شه‌كانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و سیستمی خوێندن له‌و زانكۆیه‌ ده‌خرێته‌روو.

شوێن: هۆڵی پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی له‌ ناو كامپی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌ بناری گۆیژه‌.
هاتن بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچووانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌ییه‌

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی