كه‌رنه‌ڤاڵی وه‌رگرتن له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
2019-09-17 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا‌و له هه‌ڵمه‌تێكی كه‌رنه‌ڤاڵ ئاسادا فه‌رمانبه‌رانی تۆمارگه‌ی گشتی به‌رده‌وام بوون له هاوكاریكردنی فێرخوازانی ده‌رچووی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی له پركردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن و هه‌روه‌ها هاوكاریكردنی ئه‌و خوێندكارانه‌ی گرفتیان هه‌بووه له پركردنه‌وه فۆرمه‌كاندا.
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی واده‌ی پێشه‌كش كردن بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی قوناغی یه‌كه‌م له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستاندا تا ئێستا به هه‌زاران خوێندكار فۆرمی وه‌رگرتنی زانكۆی گهشهپێانی مرۆییان پركردووهتهوهو به‌و هیوایه‌ن له‌و زانكۆیه وه‌ر بگیرێن، تاوه‌كو بتوانن له یه‌كێك له زانكۆ ئاست به‌رزه‌كانی كوردستاندا درێژه به خوێندن بده‌ن.
هه‌رچه‌نده زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ته‌واوی ئاسانكاری بۆ خوێندكاران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له ماڵه‌كانی خۆیانه‌وه به بێ هیچ زه‌حمه‌تێك فۆرمی وه‌رگرتن پر بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌شێكی زۆر له خوێندكاران به په‌رۆشییه‌وه سه‌ردانی كامپی زانكۆ ده‌كه‌ن و خۆشحاڵ ده‌بن به‌وه‌ی له نزیكه‌وه و به هاوكاری فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ فۆرمه‌كانیان پر بكه‌نه‌وه.