بەڕێوەبردنی پۆل و پەیوەندی نێوان مامۆستا و فێرخواز؛ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و پەروەردەی سلێمانی لە چالاکییەکی نوێی هاوبەشدا
Search

بەڕێوەبردنی پۆل و پەیوەندی نێوان مامۆستا و فێرخواز؛ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و پەروەردەی سلێمانی لە چالاکییەکی نوێی هاوبەشدا


2019-09-15 (یەکشەم) [ کۆلێجی زمان ]

رۆژی پێنجشەممە، لە درێژەی چالاکییە هاوبەشەکانی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و بەڕێوەبەرێتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، وۆرک شۆپێک لەسەر بەڕێوەبردنی پۆل و پەیوەندی نێوان فێرخواز و مامۆستا بەڕێوەچوو.

لەسەرەتای وۆرکشۆپەکەدا د. صابر حسن رەسول سەرۆکی بەشی ئینگلیزی بابەتێکی پێشکەش کرد. لە میانەی بابەتەکیدا سەرۆکی بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی چەند تەوەرێکی پێشکەش کرد کە پێکهاتبوون لە ئاسته‌نگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی پۆل، هه‌ڵسوكه‌تی فێرخواز كه‌ ده‌بێته‌ هۆی تێكدانی كه‌شی پۆل، سایكۆلۆجیای مامۆستا بۆ مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگه‌كان، ئاكاره‌كانی مامۆستای نمونه‌یی و شوێنكه‌وتنی.

هەروەک د. صابر حسن رەسول چارەسەری گونجاوی بۆ بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی پۆل و شێوازەکانی ئاساییکردنەوی پشێویەکانی ناو پۆل پێشنیار کرد.

لە بەشی دووەمی وۆرک شۆپەکەدا د. اسماعیل محمد نوری مامۆستای بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، په‌یوه‌ندی نێوان فێرخواز و مامۆستا، شێوازه‌كانی هاندان، دروستكردنی په‌یوه‌ندی پڕۆفێشناڵانه‌و به‌رده‌وامی پێدانی، تێگه‌یشتنی له‌ هه‌ستی به‌رامبه‌ر، په‌ره‌دان به‌ گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لای مامۆستای بە درێژی شیکردەوە.

شیاوی باسە زیاتر لە 50 مامۆستای وانەی ئینگلیزی قۆناغی بنەڕەتی و ژمارەیەک لە سەرپەرشتیارانی پەرەوەدەیی سنوری پەروەردەكانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی ، شان بە شانی بەڕێوبەرایەتی پەرەپێدانی پڕۆگرامەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەشداربوون و بە پرسیار و سەرنجەکانیان بەشداری کارای وۆرک شۆپەکەیان کرد.

واش بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا ژمارەیەك وۆركشۆپی دیكە بۆ هەمان ئەو مامۆستا بەڕێزانە رێكبخرێت كە لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیەوە هەڵبژێردراون.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی