چالاکییە هاوبەشەکە دەستیپێکرد؛ کۆلێجی زمان وۆرکشۆپێک بۆ مامۆستایانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سازدەکات
Search

چالاکییە هاوبەشەکە دەستیپێکرد؛ کۆلێجی زمان وۆرکشۆپێک بۆ مامۆستایانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سازدەکات


2019-09-10 (سێشەم) [ کۆلێجی زمان ]

ئەمڕۆ سێشەممە، لە هەنگاوێکی کرداریی پرۆژەی هاوبەشی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، یەکەمین وۆرکشۆپی زنجیرەیەک چالاکی هاوبەش بەڕێوەچوو.

وۆک شۆپەکەی ئەمڕۆ لە ژێرناونیشانی مامۆستایەتی ئیلهامبەخش Inspirational Teaching لە لایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەئوف کەریم مەحمود راگری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە پێشکەش کرا.

لە میانی بابەتەکەیدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەئوف کەریم مەحمود باسی گرنگی پیشەی مامۆستایەتی کرد و بنەماکانی مامۆستایەتی سەرکەوتووی شیکردەوە، هەروەک جەختیکردەوە مامۆستایان پێویستە بە رۆحی بەرزی بەرپرسیارێتیەوە لە پیشەکەیان بڕوانن و ئەوەش لای خۆیان تۆخ بکەنەوە کە ئەوانن دەتوانن کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە دروست بکەن و، هەر مامۆستایە دەتوانێت گۆڕانكاری لە ناخی تاكدا دروست بكات و، لە بونیادنانی داهاتووی خۆی و كۆمەڵگاكەیدا رۆڵی گەورەی هەبێت.

راگری کۆلێجی زمان وتیشی: پێویستە پرۆسەی مامۆستایەتی لە وانەبێژی واجباتی رۆژانەوە بگوازینەوە بۆ وانەبێژی ئیلهامبەخش کە کەسایەتی مامۆستا بەهێزتردەکات و کاریگەری فروانتر دەکات، بۆ ئەمەش پێویستە مامۆستای سەركەوتوو لە یەك كاتدا مامۆستا و سەركردە و راوێژكار و گوێگر و فێركار و ئازادیبەخش و ئاسانكار و فەیلەسوف و هاندەر بێت، سەرەڕای چەندین رۆڵ و خەسڵەتی دیكەی گرنگ.

شیاوی باسە زیاتر لە 50 مامۆستای وانەی ئینگلیزی قۆناغی بنەڕەتی قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەكانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی، شان بە شانی بەڕێوبەرایەتی پەرەپێدانی پڕۆگرامەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەشداربوون و بە پرسیار و سەرنجەکانیان بەشداری کارای وۆرک شۆپەکەیان کرد.

لە كۆتایی وۆركشۆپەكەدا، نوێنەری مامۆستایانی سەرپەرشتیار، بە ناوی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەكانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا و مامۆستایانی بەشداربووەوە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و كۆلێجی زمان كرد و، لە میانەی وتەیەكدا جەختی كردەوە لەسەر گرنگی ئەو وۆركشۆپانە و، رۆڵی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەرز نرخاند كە وەك زانكۆیەكی كارای قازانجنەویست بەو پەرۆشیەوە لە خەمی پێشخستن و گەشەپێدانی كەرتی پەروەردە و فێركردندایە و، بە ئاستێكی بەرزەوە لەو نێوەندەدا خزمەتی خۆبەخش پێشكەش دەكات.

واش بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا ژمارەیەك وۆركشۆپی دیكە بۆ هەمان ئەو مامۆستا بەڕێزانە رێكبخرێت كە لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیەوە هەڵبژێردراون.

 uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی