بەپێی پڕۆتۆكۆڵێكی فەرمی، هەفتەی داهاتوو تاقیكردنەوەی وەرگێڕی یاسایی لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەنجام دەدرێت
Search

بەپێی پڕۆتۆكۆڵێكی فەرمی، هەفتەی داهاتوو تاقیكردنەوەی وەرگێڕی یاسایی لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەنجام دەدرێت


2019-09-03 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

ئەمڕۆ، ٣ی ئەیلولی ٢٠١٩، زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی رێكەوتننامەیەكی لێكگەیشتنیان واژۆ كرد بۆ ئەنجامدانی چالاكی و پڕۆژەی هاوبەش.
سەرەتا بەڕێز پڕۆفیسۆر دكتۆر مەریوان ئەحمەد رەشید، سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ، بەخێرهێنانی نوێنەری فەرمیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی كرد و ئامادەیی زانكۆی دەربڕی بۆ هەر چالاكی و پڕۆژەیەك كە خزمەتی كۆمەڵگا و بەرجەستەكردنی دادپەروەری دەكات.

لای خۆیەوە بەڕێز دادوەر عبداللە اسماعیل امین، نوێنەری فەرمیی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، سوپاسی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی كرد بۆ خەمخۆری و ئامادەباشیان بۆ بەرەوپێشبردنی كاری پەیوەست بە دادگای ئاماژەبۆكراو و خۆشحاڵی دامەزراوەكەیانی دەربڕی بە بۆنەی واژۆكردنی رێكەوتننامەی لێكگەیشتن لەگەڵ زانكۆیەكی ئاست بەرز و بەناوبانگی وەك زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی.

جێی ئاماژەیە كە، بە پێی یەكێك لە بڕگەكانی رێكەوتننامەكە، كۆلێجی زمانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بەسەرپەرشتی سەرۆكایەتی زانكۆ و سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، لە هەفتەی داهاتوودا هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندن و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی وەرگێڕان لە نێو كامپی بناری گۆیژەی زانكۆ بۆ سەرجەم ئەو بەڕێزانەی لەمساڵدا داواكاری مۆڵەتی وەرگێڕی یاساییان پێشكەشی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی كردوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا وردەكاری ئەنجامدانی ئەو تاقیكردنەوەیە رادەگەیەنرێت.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی