زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەفەرمی وەرزی خوێندنی دەستپێکرد
2019-09-01 (یەکشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]
ئەمڕۆ یهكشهممه، بەرواری ۱-۹-۲۰۱۹، لەکۆلێجی کارگێڕی و ئابوری (وەک سەرجەم کۆلێجەکانیتر) لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەوامی فەرمی دەستیپێکرد و کاتژمێر (۹) ی بەیانی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران لە هۆڵەکانی خوێندن ئامادەبوون و بە فەرمی موحازەرات خوێندراو و ناوی ئامادەنەبووان تۆمارکرا.
ئەوەی شایەنی باسە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ماوەی پێنج ساڵە سیستمی خوێندنی (بۆلۆنیا) پەیڕەوی دەکات و یەکەمین زانکۆیە کە پەیڕەوی ئەم سیستمە جیهانییەی کردووە و لەو چوارچێوەیەشدا خوێندنی چوارساڵە دەبێتە هەشت سمستەر و ساڵانە لە ڕۆژی یەکەمی مانگی نۆ وە وەرزی خوێندن دەستپێدەکات.
بەناوی ڕاگر و سەرۆک بەشەکان و سەرجەم مامۆستایانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابورییەوە پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن لەسەرجەم خوێندکارانی ئازیزمان دەکەین و هیوای ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.