ئاگاداری ... سبه‌ینێ یه‌كه‌مین رۆژی ساڵی نوێی خوێندن لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ده‌ست پێده‌كات
2019-08-31 (شەممە) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
ئاگاداری سه‌رجه‌م مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆكه‌مان ده‌كینه‌وه كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه ١\٩\٢٠١٩ یه‌كه‌مین رۆژی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ ده‌بێت لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی.
بە بۆنەی ساڵی نوێی خوێندنەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ ده‌كه‌ین و هیواخوازین ساڵی نوێی خوێندن ببێتە ساڵێكی پڕ لە چالاكی و دەستكەوتی زانستی گەورەتر بۆ هەمووان و ببێتە ساڵی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و كۆنفرانس و كۆنگرەی زانستی زیاتر لە ساڵانی پێشوو لە زانكۆكەمان.