وەک چالاکیەکی وەرزشی بەردەوام، وێستگه‌ی بایسكیلسواری له ناو كامپی زانكۆدا بۆ خوێندكاران دابین ده‌كرێت
2019-01-09 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی وێستگه‌یه‌كی مودێرنی بایسكیلسواری بۆ خوێندكارانی دابین ده‌كات.
له چوارچێوه‌ی دابینكردنی كه‌شێكی گونجاوی مۆدێرن و فه‌راهه‌مكردنی سه‌رجه‌م بواره‌كانی خۆشگوزه‌رانی و وه‌رزش و كات به‌سه‌ر بردن بۆ خوێندكارانی زانكۆ له پاڵ دابین كردنی پێداویستییه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بێ پێشینه له زانكۆكانی كوردستان و عێراقیدا، بریاریدا به دابین كردنی وێستگه‌یه‌كی مودێرنی بایسكیلسواری و چه‌ندین پاسكیلی نوێ بۆ خوێندكاران.
بونی ئه‌م وێستگه‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ بونی یاریگای وه‌رزشی و هۆڵی تێنس و كردنه‌وه‌ی چه‌نین خول و چالاكی وه‌رزشی جۆراوجۆری ساڵانه بۆ خوێندكاران بو ئه‌وه‌ی هاوكات له‌گه‌ڵ بره‌ودان به توانا ئه‌كادیمییه‌كان وزه‌و توانا جه‌سته‌ییه‌كانی خوێندكارانی په‌ره‌یان پێبدرێت و به‌گه‌ر بخرێن.