فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ له خولێكی شه‌تره‌نجدا كێبركێ ده‌كه‌ن
2019-04-30 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كه‌شێكی دۆستانه‌ی كاركردن و ساتێك پشودان به جه‌سته‌و ده‌رونی فه‌رمانبه‌ران، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ساڵانه چه‌ندین چالاكی هه‌مه‌چه‌شن تایبه‌ت به فه‌رمانبه‌ران رێكده‌خات.
له‌و میانهیهشداو له به‌رواری ٢٥\٤\٢٠١٩ به‌شی كارگێری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی خولێكی شه‌تره‌نجی بۆ فه‌رمانبه‌ران كرده‌وه‌و تێیدا ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ران له كێبركێدابوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م.
وێرای نیشاندانی ئاستێكی به‌رز فه‌رمانبه‌ران له كه‌شێكی دوستانه‌دا كێبركێیه‌كی به‌هێزیان كرد‌و له كۆتاییشدا سه‌ركه‌وتوانی خوله‌كه خه‌ڵات كران.