یاری دۆستانەی نێوان مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ
Search

یاری دۆستانەی نێوان مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ


2019-05-05 (یەکشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]

لە پەراوێزی خولی ساڵانەی تۆپی پێی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، کە بەسەرپەرشتی یانەی تۆپی پێی یەكەی كاروباری خوێندكاران بەڕێوە دەچێت ، ئەمڕۆ بەرواری ٥-٥-٢٠١٩ تیپی وەرزشی مامۆستایانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا یاریەکی دۆستانەیان ئەنجامدا بەرامبەر بە تیپی فەرمانبەرانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی.

یاریەکە بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا بڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئاسۆ محمد دەرویش و بەڕێوەبەری فەرمانبەرانی زانکۆ دانا فائق ئەنجامدرا و لە کۆتایدا فەرمانبەران توانیان بە ئەنجامی ٢-١ لە سەرکەوتن بەسەر مامۆستایانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیادا بەدەست بێنن.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی