لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ ۆرک شۆپێک ئەنجامدرا
Search

لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ ۆرک شۆپێک ئەنجامدرا


2019-08-28 (چوارشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا هەستا بە سازدانی ۆرک شۆپێک بۆ سەرجەم مامۆستایانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کە لەلایەن بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئاسۆ محمد دەرویش ڕاگری کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا پێش کەش کرا.

ئامانج لە سازدانی ئەم ۆرک شۆپەکە ئاشنا کردن و ناساندنی سیستەمی نوێی ئەلکترۆنی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بوو تا مامۆستایان بتوانن لە خوێندنی ئەکادیمی ئەم ساڵدا بەکاری بهێنن و مامۆستایان و فەرمنبەرانی زانکۆ بەسیستەمی ئەلکترۆنی زانکۆی ئاشنا بکرێن.

لە بەشێکی تری ۆرک شۆپەکەدا بەڕێز د. ئاسۆ تیشکی خوتە سەر کار و بەرنامەی ساڵی نوێی خوێندن و چۆنێتی خۆ ئامادە کردنی مامۆستایان لە بوارەکانی وانە ووتنەوە و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و کاری پێکەوەی و هتد.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی