پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی هه‌وڵ و ماندوبونی مامۆستایانی زانكۆ به‌رزده‌نرخێنێت
Search

پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی هه‌وڵ و ماندوبونی مامۆستایانی زانكۆ به‌رزده‌نرخێنێت


2019-08-27 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

 به‌رێز پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارێتی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و مامۆستایانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وی ده‌ستپێكی ساڵێكی نوێی خوێندنی ئه‌كادیمی، به‌رێز پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی دامەزرێنەر و سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، له‌گه‌ڵ به‌رێز پڕۆفیسۆر د.مەریوان ئه‌حمه‌د رەشید، سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و مامۆستایانی زانكۆدا كۆبویه‌وه‌و وێرای ده‌ربرینی سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی بۆ هه‌وڵ و ماندوبونی سه‌رۆكی زانكۆو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و مامۆستایانی زانكۆ له‌ رابردوودا، هاوكات داوای لێكردن به‌گورو تینه‌وه‌ خۆیان بۆ پێشوازی له‌ ساڵی نوێی خوێندن و خوێندكاران ئاماده‌ بكه‌ن.

له‌ كۆتاییشدا جارێكی دیكه‌ به‌رێز پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارێتی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی پێزانینی خۆی پێشكه‌شی سه‌رۆكی زانكۆو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و مامۆستایان كرد بۆ نواندنی وه‌فاو دڵسۆزی به‌رامبه‌ر به‌و په‌یامه‌ی كه‌ وه‌ك ئه‌ركێك له‌ ئه‌ستۆیان گرتووه‌ بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و گرنگیپێدانی زیاتری خوێندكارن تاوه‌كو له‌ ئاینده‌دا نه‌وه‌یه‌ك به‌رهه‌م بێت كه‌ گیانی خۆشویستن و زانستخوازی له‌ كۆمه‌ڵگادا بچێنن.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی   uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی