نمایشی هونەرەکانی بەرگریکردن (كۆنفۆشاوڵین)
2019-06-10 (دووشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]
له میانه‌ی به‌رێوه‌چونی چواره‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆی گەشەپێدانی لە بەرواری ٩-٦-٢٠١٩ لە مێرگەپان ، به‌شێكی گرنگی كهرنهڤاڵە کە تایبه‌ت كرابوو به وه‌رزش و هونه‌ره‌كانی به‌رگریكردن (كۆنفۆشاوڵین) کە بە هاوبەشی لەلایەن خوێندکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا و پەیمانگای كۆنفۆشاوڵین ەوە نمایش کرا. ئەم جۆرە نمایشە یه‌كێك بوو له‌و دیمه‌نه جوان و سه‌رنج راكێشانه‌ی كه‌رنه‌ڤاڵ كه بویه جێگه‌ی سه‌رنج و بایه‌خی ئاماده‌بوان.
هه‌ر به‌مه‌به‌ستی هاندانی زیاتری ئه‌و كۆمه‌ڵه خوێندکارە و ئەندامانی پەیمانگای وەرزشی كۆنفۆشاوڵین، به‌رێز پرۆفیسۆر دكتۆر مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆ له كۆتایی نمایشه‌كه‌دا وێرای ده‌ستخۆشی بۆ نمایشكردنی ئه‌و هونه‌ره ئاست به‌رزه ، هیوای پێشكه‌وتنی زیاتری بۆ خواستن.