سهنتهری گهشهپێدان بۆ توێژینهوه و ڕاهێنان و تۆری سەرکەوتن عێراق٢١ بۆ مەبەستی ئەنجامدانی چالاکی هاوبەش کۆبوونەوە
2019-03-10 (یەکشەم) [ سەنتەری گەشەپێدان ]
لە چوارچێوەی نامەی لەیەکتێگەیشنی نێوان سهنتهری گهشهپێدان بۆ توێژینهوه و ڕاهێنان / زانکۆی گهشهپێدانی مرۆیی و تۆری سەرکەوتن عێراق٢١، لە بەرواری (١٠/٣/٢٠١٩ ) بە ئامادەبوونی بەریز پرۆفیسرر( د. انور محمد فرج) سەرۆکی سەنتەری گهشهپێدان و بەرێز(د.صهیب ئامیدی) بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆ و بەرێز( هەردی تۆفیق مصطفی) بەرێوەبەری کارگێری سەنتەر وبەرێز( هاجر القحطاني) سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێری تۆڕی سەرکەوتن لە باکوری ئەفریقاو خۆرهەڵاتی ناوەراست و بەریز (م. جبار عزیز ابوبکر) سەرۆکی تۆڕی سەرکەوتن عێراق٢١، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا بە مەبەستی دارشتنی پرۆگرامی سەرکەوتن بۆ خویندکارانی زانکۆی گهشهپێدانی مرۆیی، کە بەشێوەی وۆرکشۆپ لە سەنتەری گەشەپێدان ئەنجامبدریت بۆ خوێندکاران.
شایەنی باسە لە میانی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان کردەوە لە سەرئەنجامدانی چالاکی زانستی و ئەکادیمی بۆ خوێندکارانی زانکۆ و بەردەوامبووم بوونیان لە ئەنجامدانی کاری هاوبەش دا ، هەروەها دانانی خشتەیەک بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکان لە ساڵی خوێندنی٢٠١٩-٢٠٢٠ دا.