وه‌فدێكی باڵای زانكۆ سه‌ردانی وه‌زیری خوێندنی باڵا ده‌كات
2019-07-30 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربونی، وه‌فدێكی باڵای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سه‌ردانی وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات.
وه‌فدی باڵای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز پڕۆفیسۆر د.مەریوان ئه‌حمه‌د رەشید، سه‌رۆكی زانكۆ و پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.هیوا ئه‌بوبكرو پڕۆفیسۆر د.ئه‌نوه‌ر محمدفرج، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ، سه‌ردانی به‌رێز د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم كرد‌و وێرای پیرۆزبایی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری خوێندنی باڵا هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست له‌و پۆسته‌دا به ئامانجی خزمه‌تكردنی زیاتری پرۆسه‌ی خوێندن و به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی زانستی زانكۆكان و خوێندنی باڵا له كوردستاندا.
هاوكات وه‌فدی باڵای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی پشتیوانی ته‌واوی خۆی نیشاندا بۆ هاوكاریكردن و سه‌رخستنی کارنامەى چوار ساڵى داهاتووی کارکردنى وەزارەت كه جەخت لەسەر بەرزکردنەوەى کوالێتى خوێندن و پێشخستنى ئاستى زانستى و ئەکادیمى زانکۆکان ده‌كاته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رێز د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سوپاسی وه‌فدی باڵای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كرد‌و وتی: ئومێدەوارین بە پشتیوانى هەمولایەک لەم کاروانەى دەستمان پێکردوە هەنگاو بنێین بۆ پێشخستنى خوێندنی باڵا له كوردستاندا.