بەریتانیا ...مامۆستایەکی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێنا
Search

بەریتانیا ...مامۆستایەکی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێنا


2019-07-22 (دووشەم) [ کۆلێجی زمان ]

پاش تەواوکردنی پێداویستییە ئەکادیمییەکانی، مامۆستایەکی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە زانکۆی ئیسێکس لە شاری کۆڵچێستەری بەریتانیا بروانامەی دکتۆرای لە ئەدەبی ئینگلیزی بەدەستهێنا.

د. مەیسا جھاد علوان، دایکی خەڵکی شاری ھەڵەبجە و باوکی خەڵکی شاری بەغدادە، پسپۆری ئەدەبی ئینگلیزی و مامۆستای بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییە، بە سەرکەوتووی تاوتوێی تێزی دکتۆراکەی کرد کە لە ژێر ناونیشانی "Cultural Identity and the Dilemma of “In-Betweenness” in Selected Arab-American and Jewish-American Novels" پێشکەشی زانکۆکەی کردبوو. پاش تاوتوێکردنی لە لایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە پەسەندکرا و، رۆژی ۱٨ی تەمموزی ۲۰۱۹ لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی ئیسێکس دا بڕوانامەی دکتۆرای پێ بەخشرا.

شایانی باسە دکتۆراکەی ناوبراو لە چوارچێوەی پڕۆگرامی زەمالەی عێراقیدا بوو کە لە لایەن لیژنەی باڵای پەرەپێدابی خوێندن لە عێراق (HCED) بەڕێوە دەبرێت.

بە ناوی راگرایەتی و ستافی مامۆستایانی کۆلێجی زمانەوە پیرۆزبایی لە دکتۆرە مەیسا دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی