خویندکارانمان لە دادگای سلێمانی
Search

خویندکارانمان لە دادگای سلێمانی


2019-07-16 (سێشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]

لە چوارچیوەی کاری هاوبەشی نێوان کۆلێجی یاسای و رامیاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دادگای سلێمانی،رۆژ دووشەممە بەروای ١٥/٧/٢٠١٩ کۆمەڵیک خوێندکاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەستیان کرد بە را‌هێنان لە دادگای سلێمانی، لە یەکەم رۆژدا بەڕیز سەرۆکی دادگا حاکم" جاسم جافر" کۆمەڵیک رێنمایی و ئامۆژگاری ئاراستەی  خوێندکارەکان کرد بە مەبەستی سود بینین لەم هەلە.

هەروەها بەڕیز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.سامان فەوزی عمر سەرۆکی بەشی یاسا سوپاسی هاوکاری دادگای کردو داوای لە خوێندکارەکان کرد کەڵک لەم راهێنانی هاوینە بەباشترین شێوە ببینن.

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە چوارچیوەی گرنگی دان بە راهێنان و ئامادەکردنی خوێندکار بۆ کارکردن دوای دەرچوون لە زانکۆ ئاراستەیەکی نوێی گرتووەتە بەر بۆ دروستکردنی خوێندکارێکی کارامەو سەرکەتوو.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی