بەشداری نوێنەرانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە پرۆگرامێکی فێرکردنى ئەوروپایی بۆ ساڵی 2019 لە پورتوگال
2019-07-09 (سێشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]
لە چوارچێوەی بەرنامەی Blended Mobility 2019 ، نوێنەرانی زانکۆی گەشەپێدان وەک تەنها زانکۆی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپا بۆ ساڵی سێهەم لەسەر یەک بەشداربوون ، کە پێکهاتبوون لە مامۆستای یاریدەدەر (فاروق حسین محمد) لە بەشی کارگێڕی کار و خوێندکار (محمد باباعلی محمد تاهر ) لە سیمیستەری 4 لە بەشی کارگێڕی کار. بەرنامەکەی ئەمساڵ کە 4 مانگی خایاند سەرەتا لە مانگی شوبات لە نێو دامەزراوەی imec.istart لە شاری Ghent لە بەلجیکا دەستی پێکرد و پاشان لە 20 تا 25 ی حوزەیرانی 2019 لە نێو زانکۆی پۆلیتەکنیکی پۆرتۆ لە شاری پۆرتۆ و زانکۆی ISMAI لە شاری مایا لە پورتوگال کۆتایی بە چالاکیەکان هێنرا.
Blended Academic International Mobility : لە ساڵی 2009 وە ئەوە بۆ ماوەی 10 ساڵە چەند زانکۆیەکی ئەوروپی دەستیان بەم بەرنامەیە کردووە و لە لایەن پرۆگرامی ناسراوی ئیراسموس پلەس ەوە پاڵپشتی کراون.
دامەزراوەی imec.istart لە وڵاتی بەلجیکا بۆ ساڵی 2019 دوو پرۆژەی تازە پێکەیشتوو ی هەڵبژاردبوو کە لەڕێی بەرنامەی BlendED Mobility 2019 ، 18 قوتابی لە 11 زانکۆوە و لەرێی مامۆستا چاودێرەکانیانەوە توانیان پاڵپشتی تەکنیکی و بیزنس پلان و بە بازاری کردن (مارکێتینگ) بۆ هەردوو بەرهەمەکەی کۆمپانیاکانی Equicty وSpacePal ی بەلجیکی بە سەرکەوتوویی ئامادەبکەن. لە کۆتایی بەرنامەکەدا چالاکیەکانی خوێندکارەکان هەڵسەنگێنراو پاشان بروانامەی دەرچون لەو سمیستەرە بەسەر خوێندارەکاندا دابەشکرا . هەروەها بروانامەی بەشداری کردنیش بەسەر مامۆستایانی چاودێردا دابەش کرا.
ناوی ولاتانی بەشداربوی 2019: بەریتانیا ، بەلجیکا ، پۆرتوگال، ئەلمانیا، سلۆڤینیا، عێراق (هەرێمی کوردستان)