مامۆستایانی بەشی ئای تی (IT) سوپاس و پێزانین دەبەخشنە ڕاگر و سەرۆک بەش
2019-07-04 (پێنجشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]
ئەمڕۆ بەرواری ٤-٧-٢٠١٩ لە مەراسیمێکی تایبەتدا کە لەلایەن مامۆستایانی بەشی ئای تی (IT) ڕێکخرابوو سوپاس و پێزانینی خۆیان بەخشیە بەڕێزان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئاسۆ محمد دەروێش ڕاگری کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا و مامۆستا ئومێد حسن احمد سەرۆک بەشی ئای تی (IT).
لە سەرەتای مەراسیمەکەدا مامۆستایانی بەشی ئای تی (IT) باسیان لە سەرجەم کارو چالاکیەکانی ڕاگرایەتی و بەشەکان کرد کە تا چەند ماندوون و لێنەبڕاوانە توانیوویانە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو کارەکانی کۆلێج بەگشتی و مامۆستایان و خوێندکاران بە تایبەتی جێ بەجێ بکەن بە بێ جیاوازی.
دواتر سوپاس و پێزانینەکان لەلاین مامۆستا سەلام و مامۆستا زانا وە بەخشرایە بەڕێزان د. ئاسۆ و مامۆستا ئومێد ، لە کۆتاییدا مامۆستایان هیوای تەمەن درێژی و سەرکەوتنی زیاتر و باشتریان خواست بۆ بەڕێزان و دەست بەکارببونیان لە ساڵی نوێی خوێندندا بە بەرنامەی نوێ و کاری جوانتر و باشتر.