چالاكی هاوبه‌شی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و زانكۆكانی ئێران
2019-07-01 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
به مه‌به‌ستی فراوانكردنی كاری پێكه‌وه‌یی له نێوان زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانی ئێران، له‌وانه؛ زانكۆی كوردستان و زانكۆی پزیشكی سنه، چه‌ند كوبونهوهو دیدارێكی زانستی ئه‌نجامدران كه درێژكراوه‌ی نامه‌ی لێك تێگه‌یشتنی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ئه‌و زانكۆیانه بوون كه پێشتر له نێوانیاندا واژۆكرابوون.
له رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی به‌رێزان پڕۆفیسۆر د.مەریوان ئه‌حمه‌د رەشید، سه‌رۆكی زانكۆ و پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.هیوا ئه‌بوبكرو پڕۆفیسۆر د.ئه‌نوه‌ر محمدفرج، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.رەئوف كەریم، راگری كولێجی زمان له‌لایه‌نی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و هه‌روه‌ها له لایه‌ن زانكۆكانی ئێرانه‌وه هه‌ریه‌ك له به‌رێزان د.ره‌حمه‌ت سادقی، سه‌رۆكی زانكۆی كوردستانی حكومی و د.یوسف نه‌جاتی، سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی سنه، چه‌ند رێككه‌وتنێكی كاری هاوبه‌ش له‌به‌ر رۆشنایی نامه‌ی لێك تێگه‌یشتنی پێشتری نێوانیان واژۆكرا.
له‌و كوبونهوهیهدا جه‌ختكرایه‌وه به شێوه‌یه‌كی كرداری كار له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه بكرێت كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌گه‌ڵیاندا واژۆی كردبوو، كه به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه ئاڵوگۆری مامۆستایان له نێوان زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ئه‌و زانكۆیاندا كارئاسانی بو بكرێت و هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی توێژینه‌وه‌كانی ماسته‌رو دكتۆرا‌و پۆست دكتۆراش به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێن، ئه‌مه جگه له پرۆگرامی ئاڵوگۆری خوێندكاران له نێوان زانكۆكاندا، كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش هۆكاری گرنگ ده‌بن بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی زانكۆ‌و ئه‌نجامدانی چالاكییه ئه‌كادیمییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.