چۆن له پرۆسه‌ی خوێندندا سه‌ركه‌تو ده‌بیت
2019-07-01 (دووشەم) [ سەنتەری گەشەپێدان ]
چۆن له پرۆسه‌ی خوێندندا سه‌ركه‌تو ده‌بیت
رۆژی ٢٤-٦-٢٠١٩ زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌یمانگای ئۆكسفۆرد سیمینارێكی به ناونیشانی چۆن له پرۆسه‌ی خوێندندا سه‌ركه‌تو ده‌بیت بۆ بەڕێز د. محمد خانى مامۆستا له زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى سازكرد.
له‌و سیمیناره‌دا كه له هۆڵی پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زور له خوێندكارانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی به‌رێوه‌چوو، بەڕێز د. محمد خانى تیشكی خسته‌سه‌ر رێگاكانی سه‌ركه‌وتن له پرۆسه‌ی خوێندنداو هانی خوێندكارانی دا كه به گهرموگورییهوه به‌ره‌و خوێندن و زانست هه‌نگاو بنێن و ئامانجیان له ورگرتنی زانست و زانیاری فێربوون و داهێنان و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا بێت.
د. محمد خانى له‌و سیمیناره‌دا جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی پێویسته خوێندكارانمان خوێندنیان خۆش بوێت و بگه‌نه ئاستێك كه چێژ وه‌ربگرن له خوێندن نه‌ك ته‌نها بۆ به‌رێكردنی ته‌مه‌ن و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێك بچنه قوتابخانه.