خوێندکارانی دواقۆناغی بەشی ژمێریاری ،بڕوانامەی سیستمی ژمێریاری ئەلکترۆنییان وەرگرت
2019-06-26 (چوارشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]
خوێندکارانی دواقۆناغی بەشی ژمێریاری ،بڕوانامەی سیستمی ژمێریاری ئەلکترۆنییان وەرگرت.
ڕۆژی چوارشەممە ،بەرواری ۲٦-٦-۲۰۱۹، لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ،بەشی ژمێریاری ، بڕوانامەی کۆتایهاتنی خولی (بەکارهێنانی سیستمی ژمێریاری ئەلکترۆنی) بەسەر خوێندکارانی قۆناغی چواردا دابەشکرا.
لە مەراسییمەکەدا کەبەڕێز (پ.ی.د محسن ابراهیم احمد) ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی وئابوری و بەڕێزانی سەرۆک بەش و مامۆستایان ئامادەی بوون،سەرەتا (م.عوسمان امین احمد) سەرۆک بەشی ژمێریاری بەخێرهاتنی خوێندکارانی کرد و دواتر ڕاگری کۆلێج وێڕای پیرۆزبایی و هیواخواستن بۆ سەرکەوتنی خوێندکاران ،باسی لە گرنگی ئەمجۆرە خولانەکرد و دڵنیاییدا کە هاوکات لەگەڵ وانە زانستییەکانیان ،ئەم خولانە سودی دەبێت بۆ ژیانی عەمەلییان و بەهێزییان لەبازاڕی کاردا..، و دواتر بڕوانامەکان دابەشکرا بەسەر خوێندکاراندا.
ئەوەی شایەنی باسە کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری کارنامەی لێکتێگەیشتن و پێکەوە کارکردنی هەیە لەگەڵ کۆمپانیای (انترسۆفت گروپ) و ساڵانە خولی هاوشێوە دەکاتە وە بۆ خوێندکارانی ژمێریاری و خوێندکاران لێی سودمەنددەبن بۆ بە ئەلکترۆنی کردنی سیستمی ژمێریاری.ئەوەی شایەنی باسە خولەکە لە بەرواری ۱۳-۲-۲۰۱۹ دەستی پێکرد و لە ٦-۳-۲۰۱۹ کۆتایی هات و خولەکە لە لایەن بەڕێز م. (شوان موستەفا عیسا)وە وترایە.